له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردندا چ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چ له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقیشدا کاندیده‌کان له‌سه‌ر پۆسته‌ره تایبه‌ته‌کانی خۆیان دروشمی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان نوسیوه.
کاندیدێک سوێند به په‌روه‌ردگار ده‌خوات که به فرمانی پێغه‌مبه‌ر خۆی کردووه به کاندید، یه‌کێکی تریان نوسیویه په‌یمان ده‌دات ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ی نه دابخات و نه بیشیگۆڕێت، ئه‌می تریان دوو وێنه‌ی داناوه له پۆسته‌ره‌که‌یدا و نازانرێت کامیان کاندیده‌که‌یه و یانیش خانمێک خۆی کاندید کردووه به‌ڵام وێنه‌ی برایه‌کی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بڵاو کردۆته‌وه.
عه‌بدوڵا ڕێشاوی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵک جۆرێک له بێهیواییان پێوه دیاره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هێشتا به‌ره‌نجامی ده‌نگگدانه‌که‌ی مانگی نۆی ڕابردووی خۆیان نه‌بینیوه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕێشاوی سه‌باره‌ت به دروشمه ناوازه‌کانی کاندیده‌کان ده‌ڵێت به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژانه له پۆسته‌ره‌کانی کاندیده‌کاندا ده‌بنه مایه‌ی دڵساردبوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران نه‌ک هاندانیان بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا و ده‌شڵێت ده‌بوایه لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرابا له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانی خۆیانه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: