Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کورد لای په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌کان نییه‌ لای که‌سی یه‌که‌می سیاسیه‌کانه‌


 دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌ست به‌ هه‌بوونی جۆرێک له‌ شه‌ڕی سارد ده‌کرێت له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

جارێکی تریش له‌ که‌رکوک له‌سه‌ر پێکهێنانی ژوورێکی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی نه‌خوازراو له‌و پارێزگایه‌دا له‌ ده‌می ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا لایه‌نه‌کان ڕێک ناکه‌ون.

ڕێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می هه‌رێمی کوردستانی بۆته‌ به‌شێک له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌تیش له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت گرنگیی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام کاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ دیموکراتیکردنی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م دیموکراسیه‌ته‌ له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمی کوردستانیش ته‌نها جۆرێکه‌ بۆ قسه‌ کردن نه‌ک جۆرێک بێت بۆ پراکتیزه‌ کردن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت گرنگ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ره‌نجامه‌کانن هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆی ده‌ره‌نجامه‌کان کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌‌ له‌سه‌ر ژیانی سیاسی خه‌ڵک، وه‌ ده‌شڵێت هه‌ڵبژاردن ته‌نها وه‌ک بابه‌تێکی پیرۆز سه‌یرکراوه‌ له‌ ده‌مێکدا هه‌ڵبژاردن ته‌نها میکانیزمێکه‌ و هیچی تر.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:03 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG