به‌رپرسی پولیسی نیشتیمانی مالیزیا هوشیاری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران که ڕه‌نگه هۆی دیارنه‌مانی فڕۆکه‌ی مالیزی گه‌شتی 370 یان بۆ ده‌رنه‌که‌وێت.
تێبینێکانی خالید ئه‌بۆ به‌کر هاتووه دوا به‌دوای 25 ڕۆژ له‌سه‌ر دیارنه‌مانی فڕۆکه بۆینگ 777 به 239 سه‌رنشینه‌وه له میانه‌ی گه‌شته‌که‌ی له کوالا لامپوره‌وه به‌ره‌و بیژین.
هه‌رچه‌ندێکه هه‌وڵه‌کانی هه‌ڵمه‌تی چروپڕی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌ڕان به‌دوای پارچه‌و پاشماوه‌ی فڕۆکه‌که له باشووری ئۆقیانووسی هیندی و لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوانباری له لایه‌ن پولیسی مالیزیا هێشتا هیچ شتێکیان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی فڕۆکه‌که بۆ ڕووننه‌بۆته‌وه.
خالید ئه‌بو به‌کر گوتی لێکۆڵینه‌وه‌کان پێویستیان به کاتی زیاتر هه‌یه و ڕه‌نگه درێژه بخایه‌نێت. گوتیشی پولیس به‌رده‌وامه له جه‌ختکردنه سه‌ر شیانی ڕفاندنی فڕۆکه‌که که هه‌روه‌ها ڕه‌نگه له لایه‌ن که‌سانێکی نێو فڕۆکه‌که‌وه بێت که نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه.