سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن بۆ کۆتاییهێنان به یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کراوه‌ی په‌رله‌مان تا بتوانرێت ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ستنیشان بکرێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کان دووابه‌دوای بڕیاری دادگا دێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێسه‌یه‌ی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ناکۆکیه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئاستێک هیچ لایه‌نێک به پێشنیازێکی پراکتیکی لایه‌نێکی تر قایل نابێت بۆ کۆتاییهێنان به‌م ڕه‌وشه و هه‌ر لایه‌نه‌ش له دیدی خۆیه‌وه سه‌یری کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌کات
به‌ڕیز ئازاد ده‌شڵێت یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیش تا ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون په‌رله‌مان له کێشه‌ی دواکه‌وتنی حکومه‌ت جیابکرێته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رلام دیاربکرێت ئه‌وجا وتووێژ له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم بکرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: