Accessibility links

ڕوسیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ناخوازن سنوری ئۆکرانیا ببه‌زێنن


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕاده‌گه‌ێنێت مۆسکۆ هیچ نیازی نییه‌ هێزه‌کانی سنوری ئۆکرانیا ببه‌زێنن.
سه‌رگێ لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند مۆسکۆ هه‌رگیز پلانی نییه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیشی له‌وه‌دا نییه‌ سنوری ئۆکرانیا ببه‌زێنێت، پاش ئه‌وه‌ی نیمچه‌ دورگه‌ری کرمێ لکاند به‌ ولاته‌که‌یه‌وه‌.
ئه‌م وتانه‌ی لاڤرۆڤ ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ دێت سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتین په‌یوه‌ندییه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما کرد و تیایدا تاوتوێی پێشنیازێکی ئه‌مه‌ریکا کرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئۆکرانیا.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پێشنیازی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کحان به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئۆکرانیا تاوتوێ کراوه‌.
XS
SM
MD
LG