حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لێدوانه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وان دکتۆر موحه‌مه‌د بدێوی به نایاسایی و نا به‌رپرسانه ناودێر ده‌کات.
دکتۆر بدێوی به ده‌ستی ئه‌فسه‌رێکی کورد له هێزی پاسه‌وانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق کوژرا. وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له به‌غداوه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن دۆسێی ئه‌فسه‌ره کورده‌که له‌دادگای لێکۆڵینه‌وه ته‌واو بووه و نێرداروه بۆ دادگای تاوانه‌کان له به‌غدا.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نابه‌رپرسانه و نایاسایی و دژ به ده‌ستور و دژ به پێکه‌وه ژیانه له عێراقدا و ده‌شڵێت له‌سه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌وانه عێراقیه‌که داوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی کراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م دۆسێیه بگۆڕدرێت بۆ شتێکی سیاسی به مه‌به‌ستی وروژاندنی سۆزی خه‌ڵک و به‌کارهێنانی بۆ هه‌ڵبژاردن و بۆ دژی کورد ئه‌وه له زۆر ڕه‌هه‌نده‌وه سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه.
پێشتر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی مالیکی ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ڕۆژانه بیانوو بۆ هێنانه ئارای کێشه دروست بکه‌ن با بێن و پێکه‌وه دابنیشین و کۆتایی به‌م په‌یوه‌ندیه پڕ کێشه‌یه بهێنرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا گه‌وره ڕێبه‌رێکی لایه‌نی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتویه‌تی با ئه‌و دانیشتنه بکرێت بۆ کۆتاییهێنان به‌و په‌یوه‌ندیانه.
عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا له گه‌شه‌کردنی هه‌رێمی کوردستان تێناگات و له مافه‌کانی گه‌لی کورد تێناگات، یان کاتێک حکومه‌تی نێوه‌ندی بڕوای به پێکه‌وه ژیان نییه با به لێکتێگه‌یشتن یه‌کلایی بکرێته‌وه نه‌ک به شه‌ڕ و ده‌شڵێت با ڕه‌وشه‌که بگۆڕدرێت ببێته کۆنفێدراڵی یان سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان له هیچ لایه‌ک بکه‌وێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر بڕیارێک بدات ئاسان نابێت و ده‌بێت ئاماده‌کاریی بۆ بکات وه ده‌شڵێت له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌که ده‌گۆڕدرێت و کوردیش ده‌توانێت سه‌نگیی خۆی به‌کاربهێنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: