چالاکوانانی سوریای ده‌ڵێن پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان له‌سه‌ر شاڕۆچکه‌یه‌کی تری که‌ناری هه‌رێمی لادقییه ڕوویداوه، له کاتێکدا جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر خۆ به‌ره‌و ناوچه‌که پێشڕه‌وییان کردووه.
شه‌ڕه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر شارۆچکه‌ی قه‌سته‌ل معاف ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا ده‌ستیان گرت به سه‌ر که‌سه‌ب له سه‌ر سنوری تورکایه و هه‌روه‌ها که‌نارێکی بچوکیش نزیکیه‌تی ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو ده‌ستیان ڕابگات به ده‌ریا له‌و کاته‌وه‌ی که شه‌ڕه‌که‌ی سوریا له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
چالاکوانێک له لاتقییه به ناوی محه‌مه‌د و ته‌نها ناوی یه‌که‌می خۆی ئاشکرا کرد، مه‌ترسی ده‌رده‌بڕی و گوتی سه‌رهه‌ڵداوان هیوادارن ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قه‌سته‌ل معاف وا ده‌کات سه‌ربازانی سوریا زیاتر سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر ناوچکه و هه‌ندێک له فشاره‌کان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له ناوچه‌کانی تر که‌م بێته‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ل ه به‌ریتانیا زانیارییه‌کانی پشتڕاست کرده‌وه.