چه‌کداره‌کانی جه‌بهه‌تولنوسره‌ی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی که‌سه‌ب له سوریا که له‌سه‌ر سنوری تورکیایه.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت به‌پێی ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش له‌سه‌دا هه‌شتای هێزی چه‌کداری ئۆپزسیۆنی سوریا له ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانن و ئۆپزسیۆنی سیاسیش ناتوانێت هه‌نگاوی وه‌ها بگرێته به‌ر تا خۆی له تێرۆریستان جودا بکاته‌وه هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێویست به به‌رنامه‌و ستراتیژی نوێ هه‌یه.
دکتۆر نه‌بی ده‌ڵێت پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی پشتیوانی له هێزه سیکیولار و دیموکراسی خوازه‌کانی سوریا بکات نه‌ک ئه‌و پشتیوانیه ته‌نها بۆ هاوپه‌یمانی ئۆپزسیۆن سنوردار بێت وه‌ک دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ده‌ڵێت ئه‌و ئۆپزسیۆنه له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی لایه‌نه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کاندایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: