حکومه‌تی کاتی ئۆکرانیا داوای له سه‌ربازه‌کانی خۆی له کریم کرد بکشـێنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو ده‌سـتیان گرت به‌سه‌ر سێ بنکه‌ی له‌شکریدا.
ئۆکرانیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هێزه‌کانی ئه‌وانه‌ی له کریم جێگیرکرابوون ده‌کشێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به وڵاته‌که‌یه‌وه لکاند. سه‌رۆکی ئۆکرانیا به وه‌کاله‌ت ئۆلیکزانده‌ر توورچینۆڤ گوتی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌ی فه‌رمانی به هێزه‌کانی له کریم کردووه له ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵات جێگیرببن.
به‌یانی دووشه‌ممه هێزه‌کانی ڕووسیا به به‌کارهێنانی بۆمبی هۆشبه‌ر و چه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی ئۆکرانیا له نزیک به‌نده‌ری فیۆدۆسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی کریم. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆکرانیا ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی برینداربوون و له نێوان 60 بۆ 80 سه‌ربازیش ده‌سـتگیرکراون.