ئۆکرانییه‌کان له ناوجه‌رگه‌ی کیڤی پایته‌خت خۆپیشاندانیان سازکردوه ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی رووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌شکری ئۆکرانیا گرت.
دروشمه‌که یه‌کبوونی ئۆکرانیایه، به‌ڵام هه‌موان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن ئه‌م وڵاته له‌ڕووی جه‌سته‌وه دابه‌شه.
سروودی وڵات به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌کات، "ئازادی ئۆکرانیا و سه‌ربه‌رزی هیشتا نه‌مردوه" ئه‌مه‌ش وه‌بیری ئۆکرانییه‌کان دێنێته‌وه وڵاته‌که‌یان ناسکه.
لێره‌وه له‌م گۆڕه‌پانه‌وه نیمچه دوورگه‌ی (کریمیه) که‌متر له 700کیلۆمه‌تر دووره، رووسیا به‌خۆیه‌وه لکاندی. گرووپه‌کانی لایه‌نگری رووسیا له‌ڕۆژهه‌ڵات و باشوور که‌خاکی سه‌ره‌کی ئۆکرانیایه له‌وانه‌یه به‌مزوانه ریفراندۆم ده‌رباره‌ی چوونه سه‌ر رووسیا ئه‌نجامبده‌ن.
مانگێک دوای خۆپیشاندانی کووشنده‌ی شه‌قامه‌کانی بوه هۆی ده‌رکردنی سه‌رۆکی لایه‌نگری ڕووسیا له‌و وڵاته، دۆخه‌که سروشتیه.
"مه‌یدان" که به‌واتای گۆڕه‌پان دێت شاده‌ماری چالاکی سیاسی گشتی ئۆکرانیابوو له‌وه‌تای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤێت.
ئه‌وانه لێره ده‌ڵێن واچاوه‌روان ده‌که‌ن بۆ چه‌ند مانگێکی دیکه بمێنێته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بڕیاره له25ی مانگی 5ی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ناوخۆی ئۆکرانیا یاخود پاسه‌وانی نیشتمانی که‌ویستی ته‌نها وه‌ک ساشا خۆی بناسێنێت، بۆ 4 مانگه ئه‌رکی پاراستنی گۆڕه‌پانه‌که‌ی پێسپێردراوه و هیچ پلانێکیش نیه به‌م زوانه جۆڵیبکهن.
ساشا ده‌ڵێت: ژیانی خۆم لێره ده‌به‌خشم، که‌سێکی که‌ش ژیانی خۆی ده‌به‌خشێت، که‌سانی زیاتری دیکه‌ش ئه‌وه ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نیشتمانین ، ئێمه ئۆکرانین ، ئێمه نه‌ته‌وه‌ین.
وه‌ک ئامژه‌یه‌ک بهنسکۆکانی دوای شۆرشی پرته‌قاڵی ساڵی 2004 ، زۆرێک لێره وه‌ک پزیشکی دان (تاتینا تۆرکۆت) گازنده‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌مووچاوه ناسراوه‌کان ئۆکرانیا ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێگای دیمکراتی.
تاتینا ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌گه‌ڵ حکومه‌تێکدا هیچ بهختێکمان نه‌بوو، بزووتنه‌وه له‌م گۆڕه‌پانه‌وه ده‌رفه‌تێکه بۆمان له‌کۆتاییدا بتوانین بگه‌ین به ئازادی و یه‌کسانی. نابێت له‌مه‌ودوا گه‌نجانمان گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
له‌کاتێکدا خۆپیشاندانه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که ئه‌وه‌ی له‌مانگی 11ی ڕابردوودا ده‌ستیپێکرد، به‌گشتی له‌جیهاندا وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی لایه‌نگری ئه‌وروپا تێیدهڕوانرێت و دژ به رووسیایه، به‌شداربوانی ده‌ڵێن له‌وه زیاتره.
نووسه‌ر و شاعر (ماریا ڤلاد) باس له‌وه ده‌کات له‌کاتێکدا گه‌نده‌ڵی بڵاوه، خۆپیشانده‌ران خوازیارن حوکمی یاسا لهوڵاتهکهدا به‌رقه‌رار بێت .
ماریا ده‌ڵێت ئه‌م گۆڕه‌پانه ئۆکرانیایه، لێره ئۆکرانی دروست ده‌ستپێده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌مه‌یدانه‌که ده‌یبینین و ده‌یبیستین ، گۆڕانی و مێژوو و فیلم ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خۆاز. ئه‌م هه‌موو کارانه بۆته هۆی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئۆکرانیا ئازاده.
گۆڕانکاری به‌خێرایی ڕووده‌دات، له‌کاتێکدا رووسیا نیمچه دوورگه‌ی (کرێمیه)ی قووتداوه، حکومه‌تی کاتیی ڕێکه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپادا مۆرکرد.
له‌م گۆڕه‌پانه‌دا، لایه‌نگرانی ئۆکرانیا ده‌پرسن ڕۆژانی داهاتوو چی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، یا ئه‌وه‌تا سه‌رده‌مێکی نوێ لههاوبهندی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا ده‌بێت ، یاخوود دابه‌شبوونی زیاتری وڵات ده‌بێت به‌هۆی داگیرکاری ڕووسیاوه.