شانۆی کوردی وه‌ک هه‌موو ژانره‌کانی تری هونه‌ر له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا گه‌لێک هه‌ڵکشان و داکشانی به خۆوه بینیوه.
له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا جا له هه‌ر قۆناغێکی په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا بێت و یانیش له ژێر باری هه‌ر ڕه‌وشێکی سیاسی‌دا بێت، نه‌توانراوه ڕۆڵی هه‌نه‌ری شانۆ به هێند وه‌رنه‌گیرێت.
نازانم کێ وه‌های گوتووه، به‌ڵام ده‌زانم زۆر ده‌مێکه ده‌گوترێت خودی ژیان خۆی شانۆنامه‌یه‌که و هه‌ریه‌که‌مان ڕۆڵی خۆی تیادا هه‌یه. ئه‌ی بۆ که‌سێک ده‌بێت چۆن بێت که له دوو شانۆییدا به‌شدار بێت؟ یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی گۆی زه‌وی ده‌بێته ته‌ختی شانۆ بۆی و ئه‌وی تریشیان ئه‌و ته‌ختی شانۆیه‌ی دروستی ده‌کات و له‌ناو شانۆنامه‌ی ژیاندا نومایشته‌کانی تری خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
مێژووی شانۆ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا زۆر دێرین نییه، به‌ڵام سودێکی ئێجگار زۆری له دیده دێرینه‌کانی یۆنانیه‌کان و ڕۆمانیه‌کان و قۆناغ و ڕێبازه نوێیه‌کانی شانۆ بینیوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا تیایدایه‌تی.
هونه‌رمه‌ندان به گشتی به گیانێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریاندا ده‌ئاخڤن به‌ڵام له سه‌روه‌ختێکدا هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌بوونه به‌شێک له گیانی به‌رخودان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ش.
له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بینه‌رێکی ڕژدی هونه‌ری شانۆ بووم، ئه‌و کات کارکردن له شانۆدا ئاسان نه‌بوو، سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ده‌قه شانۆییه‌کاندا زۆر سه‌خت بوو، ئه‌و کاته له هه‌ر شوێنێکی کوردستاندا ده‌بوایه به چرپه یان به هێماکاریهکی زۆر ده‌سته‌واژه‌کان بنوسرانایه یان بگوترانایه.
به‌ڵام له‌و ساڵانه‌دا ژماره‌یه‌ک له شانۆگه‌ریه‌کان ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه بوون.
ناکرێت باس له‌و قۆناغه‌ی شانۆی کوردی بکه‌ین به‌بێ باسکردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ئه‌حمه‌د سالار.
ژماره‌یه‌ک شانۆگه‌ری هه‌ن، جا ئایا ده‌قه‌کانیان جیهانی بووبێت وه‌ک پیسکه‌ی ته‌ڕپیر، ئۆتێلۆ، پاڵتۆ یانیش ده‌قه‌کانیان خۆماڵی بووبن وه‌ک نالی و خه‌ونێکی ئه‌رخه‌وانی، کاتێک هه‌ڵۆ به‌رز ئه‌فڕێت، جزیری وانه‌ی ئه‌ڤین داده‌دات، لای من پێناسه‌ی ناسنامه‌ی هونه‌ریی ئه‌حمه‌د سالارن.
هه‌ر له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌حمه‌د سالار تیپی شانۆی سالار داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌م تیپه ده‌بێته لابۆرێکی گه‌وره بۆ ئه‌زموونی شانۆی کوردی.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی تر لێره و له‌وێ هه‌بوون بۆ گوڕدانێک به‌م هونه‌ره، به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی ئه‌حمه‌د سالار له گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی نالی و هه‌ڵفڕاندنی به‌رزی هه‌ڵۆ و وانه ئه‌ڤینداریه‌که‌ی جزیریدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان وه‌ک زۆرێک له پسپۆڕانی هونه‌ری شانۆ ده‌ڵێن بووه پێشه‌نگ له شانۆی ئاهه‌نگ ئامێزدا.
بێ له به‌رهه‌مه شانۆییه‌کانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار به ژماره‌یه‌ک کتێبیش به‌شداری له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م هونه‌ره‌دا کردووه، له‌وانه؛ هونه‌ر و ژیان، دڵدارانی باران، ده‌روازه‌ی دراما(دوو به‌شه)، کورسی و به‌ها درامیه‌کان، کۆمیدیا، وانه‌ی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و چه‌ندانی تریش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: