کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرش له باکور و ڕۆژئاوای وڵاته‌که له ئه‌مڕۆ هه‌ینی که دووانیان ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی بوون، به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژران و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.
هێرشی یه‌که‌م، خۆکوژێـک به ماشێنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی خۆی به باره‌گایه‌کی پـۆلیس داوه له گوندی ئینجانه که 120 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه دوره.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان پاشـان شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هێرشبه‌رانی دیکه و پـۆلیسه‌کانی باره‌گاکه ده‌سـتیپـێـکرد و له ئاکامدا 9 پـۆلیس کوژران، له‌وانه عه‌مید ڕوکن ڕاغب ئه‌لعمێری فه‌رمانده‌ی پـۆلیسی فیدراڵی له پارێزگای دیاله و یاریده‌ده‌ره‌که‌ی.
پاش یه‌ک کاژمێر له هێرشی یه‌که‌م، له پـرسه‌ی ناسر ئه‌لعه‌لوانی ڕێبه‌ری هێزێـکی سه‌حوه له شـاری ڕومادی ڕۆژئاوای وڵاته‌که، خۆکوژێـکی دیکه خۆی ته‌قانده‌وه. پـۆلیس ده‌ڵێت له‌وێش 9 که‌س کوژران و 25 که‌سیش برینداربوون.
له نزیک شـاری سامه‌ڕای باکوری به‌غداش، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ده‌سـتڕێژی گولله‌یان له خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکر کردووه و له ئاکامدا 4 سه‌رباز کوژراون. هه‌روه‌ها 9 سه‌ربازیشـیان ڕفاندووه به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌که جێبهێڵن.
له شـارۆچکه‌ی دبسی که‌رکوکیش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به دوای یه‌کتردا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه.