تورکیا تۆڕی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری له وڵاته‌که‌ی بلۆک کرد، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا حکومه‌ت ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه له کاتێـکدا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـک له به‌رده‌م سـازکردنی هه‌ڵبژاردنه خۆجێـیهکاندا ماوه.
پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا ده‌ڵێت سکاڵایه‌کی یاسایی تۆمارده‌کات له دژی بڕیاره‌که‌ی دادگا بۆ داخسـتنی ئه‌م خزمهتگوزاریـیهی که تایبه‌ته به ناردنی په‌یامی کورت.
پارتی گه‌لی کۆماری (جه‌هه‌په) هه‌روه‌ها گوتی سـکاڵایهکیش له دژی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تۆمارده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئازادیـیه‌کان پـێشـێل ده‌کات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له بانگه‌شه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا گوتی ڕێوشوێنی خۆی له دژی تویته‌ر ده‌گرێته‌به‌ر و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش چی ده‌ڵێت با بیڵێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندیـیه ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانی تورکیا ده‌ڵێن هه‌ر کاتێـک تویته‌ر بابه‌ته نایاسایـیه‌کانی لابرد، ئه‌وا بلۆککردنه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن.