وا نزیکه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت به‌ڵام هێشتاش نه‌توانراوه حکومه‌ت پێکبهێنرێت.
لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان لۆمه‌ی ئه‌وی تریان ده‌کات بۆ دواکه‌وتنی کابینه‌ی نوێ.
هه‌ندێک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن ئه‌و لایه‌نانه خۆیان نایانه‌وێت حکومه‌ت پێکبهێنرێت و ده‌خوازن درێژه به‌م ڕه‌وشه بده‌ن.
کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامن، ئۆپزسیۆنه‌کانی دوێنێ به مافی خۆیانی ده‌زانن به‌شدار بن له کابینه‌ی نوێ‌دا و به‌پێی ڕیژه‌ی ده‌نگه‌کان پۆسته‌کان دابه‌ش بکرێن.
میوانی به‌رنامه:
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ده‌مڕاستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ئایا ئۆپزسیۆن هیچ مه‌رجێکی هه‌یه به به‌شداریکردن له کابینه‌ی نوێ‌دا؟
ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆنه‌کان به‌شدار بوون له حکومه‌تدا ده‌توانن چی بکه‌ن تا متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی خۆیان بپارێزن؟
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش باس ده‌کات.
دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ گه‌لێک ڕه‌هه‌ندی سیاسیانه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه، هاوکاتیش نیگه‌رانیه‌کی قوڵی لای ده‌نگده‌ران دروستکردووه.
زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست بن که باس له پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌که‌ن له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێم ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی دروست بوونی هه‌ستی بێڕێزی کردن به ده‌نگی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردندا و ئه‌مه‌یش کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌ک ده‌گوترێت ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: