نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌یه که کورد به جه‌ژنێـکی له مێژینه‌ی خۆی داده‌نێت، هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێسـتا توێژینه‌وه‌یه‌کی ئاکادیمیایی نیـیه سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه بزانێت که جگه له کورد چه‌ند گه‌لانێـکی دیکه‌ی ئاسیا ئه‌وانیش به جه‌ژنی خۆیانی دا‌ده‌نێن.
به‌ڵام هه‌رچۆنێـک بێت وا بووه‌ته به‌شێـک له که‌لتوری کورد و به جه‌ژن و سومبڵێـکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه ببێته ئیلاهامی شیعری ده‌یان شـاعیری کورد، له‌وانه:
نالی شاعیر بۆی نووسیوه:
تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ
دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ
مه‌وله‌ویش ده‌ڵێت:
نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن
یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن
وه‌فایی‌ش به‌خۆشی نه‌ورۆز گوتویه‌تی:
نەسیمی بایی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا
موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا
پـیره‌مێردیش گوتویه‌تی:
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌ڵێن به خۆشی ئه‌م جه‌ژنه دێرنه‌ی کورد به‌خۆشی به‌سه‌ر به‌رن.
له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه، هێرۆ زه‌نگه‌نه و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕێی به‌شـداری ئێوه‌یه له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک.

Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish