یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماده‌کاری بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر له دژی ڕووسیا ده‌کات، به‌هۆی لکاندنی نیمچه دورگه‌ی کریمی ئۆکرانیا به ڕووسیاوه.
ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه هه‌نگاو به‌ره‌و پـیاده‌کردنی پله‌ی سێـیه‌می کاردانه‌وه بکات که گه‌مارۆی ئابوری له‌خۆده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که خراپـتر ببێت.
جێی ئاماژه‌یه یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌نوکه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتکردن و هه‌روه‌ها سڕکردنی موڵک و دارایی ئه‌و به‌رپـرسه ڕووسانه‌ی سه‌پاندووه که به‌رپـرسیارن له چوونی له‌شـکری ڕووسیا بۆ نێو نیمچه دورگه‌ی کریم.
ڕۆژی سێشه‌ممه مۆسـکۆ ڕێکهوتنـنامهیهکی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی مۆرکرد و به‌و جۆره کریم ده‌کرێته به‌شێـک له خاکی ڕووسیا.
له ڕیفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی کریمه‌ی زۆرینه‌ی ڕووس نشین ده‌نگیان دا بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌یان له ئۆکرانیا و لکاندنی به ڕووسیاوه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا به کارێـکی نایاسایی دانرا.