کۆبوونه‌وه‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران دواخرایه‌وه بۆ سه‌ره‌تای مانگی چوار و بڕیاریشه هه‌ر له ڤیه‌ننا درێژه به کۆبوونه‌وه‌کان بدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕوانگه‌ی ڕێکه‌وتنی کاتی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان باس له‌و ده‌کرێت ده‌شێت بشگه‌نه ڕێکه‌وتنی کۆتایی، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن ئاسان بێت و به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رچاوه له‌ناو کۆبوونه‌وه‌کاندا به وتووێژێکی زۆر قورس ناودێری ده‌که‌ن.
سالار پاشایی، چاودێری سیاسی ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌دا بڕیاردانی کۆتایی ئاسان نایه‌ته به‌رچاو و تا گه‌یشتنیش به ڕێکه‌وتنی کۆتایی زیاتر له 3 مانگی ماوه و ده‌شڵێت لایه‌نی ئێرانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه که کۆبوونه‌وه‌کان له ژینگه‌یه‌کی باش‌دا به‌ڕێوه ده‌چن و ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌ڕێز پاشایی ده‌ڵێت هه‌ندێک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تری کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئاماژه‌ن به نیشاندانی ئاماده‌یی ئێران بۆ ڕێکردن به‌ره‌و ڕێکه‌وتنی کۆتایی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز پاشایی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێران بگاته هه‌ر بڕیارێکی کۆتایی ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک له‌ژێر چاودێریی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی‌دا ده‌بێت و ته‌نها دوو بژاره‌شی هه‌یه یان ئه‌وه‌تا مل بدات بۆ داواکانی ڕۆژئاوا یانیش ئه‌وه‌تا درێژه به سیاسه‌ته‌کانی ساڵانی ڕابردووی بدا بۆ کات کڕین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: