لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی تورکیا سه‌رله‌نوێ داوای دانیشتنێکی نائاسایی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه بۆ تاوتوێکردنی ده‌نگۆکانی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی هه‌ن دژی چوار وه‌زیری پێشووی تورکیا.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونه‌ته مایه‌ی زیان لێدان له حکومه‌ته‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌کانی تورکیا که بڕیاره ڕۆژی 30 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچن.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له تورکیا هه‌وڵده‌ده‌ن له په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و دۆسێیه بکرێت که دادپاریزی گشتی وڵاته‌که دژی ئه‌و چوار وه‌زیره ئاماده‌ی کردووه و وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تیادا خراونه‌ته ڕوو که شه‌رمه‌زاریه‌کی ترن بۆ به‌ڕێز ئه‌ردۆغان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان.
تا ئێستا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م ڕای گشتی، به‌ڵام ڕۆژنامه‌کان له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت هه‌ندێک زانیاریان بڵاوکردۆته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێن له دۆسێیه‌که‌ی دادپارێزه‌وه وه‌رگیراون و ئاماژه به‌وه کراوه سیان له وه‌زیره‌کان کارئاسانی‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی کاردارێکی ئێرانی کردووه بۆ تاران و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رتیلیان وه‌رگرتووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نکوڵی له‌و ده‌نگۆیانه‌ی گه‌نده‌ڵی کردووه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه پیلانگێڕانه به‌رامبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی فه‌تحوڵا گوله‌ن که‌سایه‌تی ئایینی تورکیا که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داده‌نیشێت.