هێرشی پۆلیس و له‌شکر و هێزه تایبه‌تیه‌کانی وڵاتی میسر بۆسه‌ر کارگه‌یه‌ک که گومان وایه بۆ دروستکردنی بۆمب بێت ده‌بێته مایه‌ی شه‌ڕێکی چه‌ند کاژمێری له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ڵێت له‌و شه‌ره‌دا دوو ئه‌فسه‌ری له‌شکر و هه‌روه‌ها پێنج میلشیاش کوژراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت به‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک نیشانی داوه که ڕێکخراوی توندڕه‌وی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس یان پاڵه‌وانه‌کانی ئۆرشه‌لیم ی سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختیان به‌کارهێناوه بۆ دروستکردنی بۆمب.
له ده‌می ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توندڕه‌وان ته‌قه‌یان له هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که کردووه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێکی به مین چێنراویان ته‌قاندۆته‌وه و شه‌ڕێکی چه‌ند کاژمێریشیان کردووه. له‌و شه‌ڕه‌دا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس باسی کردووه هێزه ئاسایشیه‌کانی میسر چوار له توندڕه‌وانیان ده‌ستگیرکردووه.
له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی ڕابردوودا واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی له‌شکر موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی پێشوی وڵاته‌که‌یان له کار لادا، توندوتیژیه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیس و له‌شکرییان کردونه‌ته ئامانج زیادیان کردووه و ته‌نانه‌ش شوینی ئه‌و هێرشانه‌ش که پێشتر له نیمچه دوڕگه‌ی سینا بوون ئێستا هه‌روادێ و له قاهیره‌ی پایته‌خته‌وه نزیک ده‌بنه‌وه.