کاربه‌ده‌ستێکی ناوخۆی لوبنان ده‌ڵێت چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ملیشییهکانی حیزبووڵا و دانیشتوانی شیعه چومکی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سوننه‌کان نزیك سنووری سوریاوه به‌هێزتر کردووه.
ئه‌و ڕه‌وشه له شارۆچکه‌ی عه‌رسال له باشوری لوبنان دوواترینه له ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕی سوریا به‌ره‌و دراوسێکه‌ی.
ئه‌حمه‌د فلیتی جێگری شارداری عه‌رسال ده‌ڵێت چه‌کداره شیعه‌کان به‌ربه‌ستیان له‌سه‌ر ڕێگه‌وبان داناوه و شه‌قامه‌کانیان داخستووه ئه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچکه‌یه به به‌شه‌کانی تری لوبنان ده‌به‌ستێته‌وه به‌هۆی تۆڕهبوونیان له هێرشێکی موشه‌کی و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ماشێنێك له‌م دواییه‌دا که ئۆباڵه‌که‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی ملیشیا سوننه‌کانه‌وه.
فلیتی ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قه‌یان له‌و ماشێنانه‌ش کرد که له عهرسالهوه به‌ڕێکه‌وتبوون و هه‌وڵیان ده‌دا به‌ربه‌سته‌کان بشکێنن.
ناوبراو گوتیشی نیگه‌رانیش زیادیکردووه له‌وه‌ی نه‌توانرێت یارمه‌تییه‌کانی مرویی بگه‌یه‌نرێته هه‌زاره‌ها ئاواره‌کانی سوریا که له عه‌رسال جێنشینن.