ده‌سته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤ له سوریا ده‌ڵێت ده‌ست نیشانی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی کردووه به‌رپرسیاره‌ن له ئه‌نجامدانی تاوانان وه‌ک به‌بارمته‌گرتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان، له سێداره‌دان و ئه‌و که‌سانه ناوه‌کانیان خراوه‌ته لیستێک که له کۆتاییدابه‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌کانیان به‌رپرسیار ده‌کرێن.
سه‌رۆکی ده‌سته‌که دیپلۆمات و ڕووناک‌بیری به‌رازیلی' پاولۆ سرجیۆ پنێرۆ' ده‌ڵێت لیستی تاوانباره گومانلێکراوه‌کان بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رانی لقه‌کانی زانیاری و گرتووخانه‌کان که له‌وێ خه‌ڵک ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و سه‌رکرده‌کانی له‌شکریکه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌نه ئامانج و ئه‌فسه‌رانی چاودێری فڕۆکه‌خانه‌کان که هه‌ر له‌وێ پلانی هێرشی بۆمبی به‌رمیلی داده‌ندرێن و جێ به جێ ده‌کرێن و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی گروپه چه‌کداره‌کان که ده‌ستیان ده هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کاندایه.
سێشه‌ممه، به‌ڕێز پنێرۆ ڕاشیگه‌یاند ده‌سته‌که خه‌ریکه له ئیدعاکانی گۆڕی به کۆمه‌ڵ له باکوری سوریا ده‌کۆڵیته‌وه که له‌وێ شه‌ڕکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام سه‌ر به ئه‌لقاعیده "ژماره‌یه‌ک گیراویان به کۆمه‌ڵ له سێداره داوه‌ن."