نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا کرد به‌ڵام پرسی بودجه له به‌رنامه‌ی کاردا نه‌بوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی لیستی موته‌حیدون به‌شدارییان نه‌کرد.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له ئێستادا لیژنه‌یه‌ک پێکهاتووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و لیژنه‌که‌ش له نوێنه‌رانی کورد و شیعه و سوننه پێکهاتووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه ئه‌گه‌ر خواستێکی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی هه‌بێت ئه‌وا به زوویی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هێشتا ناتوانێت بڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌شڵێت خویندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ی بودجه خراوه‌ته پاش جه‌ژنی نه‌ورۆز.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: