ئاژانسی ئانادۆلی حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت داواکاری گشـتی له ئستنه‌نبوڵ 5 چالاکوانی ناسراوی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کانی سـاڵی ڕابردووی دژه حکومه‌ت هه‌سـتاون به پـێـکهێنانی کۆمه‌ڵی تاوانکاری و ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانی بێ مۆڵه‌ت و هاندانی خه‌ڵکی له دژی حکومه‌ت. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و تاوانانه به‌سه‌ریاندا سـاغ ببێته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌تا 13 سـاڵ زیندانی بکرێن.
ئاژانسه‌که هه‌روه‌ها گوتی 21 که‌سیش تاوانبارکراون به پـێشـلکردنی یاسای ڕێکخسـتنی خۆپـیشـاندان، ئه‌م تاوانه‌ش سزاکه‌ی ده‌گاته 3 سـاڵ. بڕیاردراوه دادگایی‌کردنه‌که‌یان له 12 ی مانگی شه‌ش به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌م چالاکوانانه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێـکن که له دژی پـلانێـکی حکومه‌تن بۆ دروسـتکردنی مۆڵێـک له شوێنی پارکی گه‌زی ئسته‌نبوڵ، یه‌ک له‌وانه عه‌لی چه‌رکه‌زۆگلوو سه‌رۆکی سه‌ندیکای پـزیشکانی ئسته‌نبوڵ.