دووشه‌ممه، مالیزیا ڕایگه‌یاند گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه‌ی سوارهه‌ڵگری بێسه‌رو شوێنچوو به‌رده‌وامه به درێژایی کۆریدۆره‌کانی باکور و باشور که باوه‌ڕ ده‌کرێت له‌وێوه به‌مه‌به‌ست ڕێگه‌ی پێگوڕابوو.
وه‌زیری به‌رگری حیسامۆدین حسێن ده‌ڵێت 26 وڵات به‌شدارن له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا که له یازده وڵاتاندا له‌سه‌ر ئاو و حه‌ردیان به‌دواگه‌ڕانه‌که ئه‌نجامده‌درێت و به‌ری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به ده‌یان ملیۆن کیلۆمیتری چوارگوشه ده‌گرێته‌وه.
لێکۆڵه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان فڕۆکه‌ی بۆئینگی 777 یا به‌رۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست یانیش به‌رۆ باشور به‌قوڵایی ئه‌قیانوسی هند ڕۆیشتبو پاش ئه‌وه‌ی له هه‌شتی مانگ به شێوه‌یه‌کی سه‌یر بێسه‌رو شوێن چوو.
دووشه‌ممه، ئوسترالیا، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا نه‌جیب ڕه‌زاق، قایه‌ل بوو به‌رپرسیاره‌تی لێکوڵینه‌وه‌که‌ی به‌شی باشور بگریته ئه‌ستۆ.
له‌هه‌مانده‌م، لێکۆڵه‌رانی مالیزیا زیاتر سرنجیان خستۆته‌سه‌ر دواساته‌کان فڕۆکه‌ی 239 که‌سی پێبو و له سنوری ئاسمانی ئوسترالیا نزیک ببوو.