په‌رله‌مانی عێراق یه‌که‌م خوێندنه‌وهی بۆ پڕۆژه‌ی بودجه کرد به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی کورد و هه‌روه‌هاش نوێنه‌رانی لیستی موته‌حیدون.
دلێر عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به دوری نازانێت ئه‌مساڵیش بودجه‌ی عێراق به‌بێ کورد په‌سه‌ند بکرێت، وه‌ک ده‌ڵێت په‌سه‌ندکردنی بودجه پێویستی به زۆرینه‌ی ساده هه‌یه و ئه‌و 164 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بوون به‌سه بۆ په‌سه‌ندکردنی بودجه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت کشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق کارێکی زۆر قورس و سه‌خته و پێویستی به خۆ ئاماده‌کردنێکی ته‌واو هه‌یه له‌لایه‌ن کورده‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت نه‌ک له ئاکامی بڕیارێک هه‌وڵبدا بکشێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: