Accessibility links

سه‌باره‌ت به‌ کۆچی دوایی تۆنی بێن، سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانیا


تۆنی بێن
تۆنی بێن
تۆنی بێن وه‌زیری پێشووی کابینه‌ی بریتانیا ڕۆژی هه‌ینی 14ی مانگی مارس له‌ ماڵه‌که‌ی له‌ شاری له‌نده‌ن کۆچی دوایی کرد.

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، حه‌سه‌ن قازی رۆژنامه‌وان و چالاک له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ گشتی یه‌کاندا سه‌باره‌ت به‌ که‌سایه‌تی و ڕابردووی تێکۆشانی سیاسه‌تمه‌داری پێشووی به‌ریتانیا له‌ پله‌ جۆربه‌جۆره‌کانی حکومه‌ت دا ده‌دوێت، به‌ تایبه‌تی که‌ دوای به‌ جێ هێشتنی پاڕلمانی بریتانیا هێشتا ته‌نانه‌ت هه‌تا ماوه‌یه‌ک پێش کۆچی دوایی له‌ تێکۆشانی سیاسی دا چالاک مایه‌وه‌.

به‌ڕیز قازی ده‌ڵێت تۆنی بێن وه‌ک سه‌رۆکی "هاوبه‌ندی ڕاگرتنی شه‌ر" له‌ دژی سیاسه‌تی بریتانیا بۆ شه‌ر له‌ ئه‌فغانستان و له‌ عێڕاق بوو و هه‌روه‌ها وه‌ک بیرۆکه‌ی سیاسی لایه‌نگری له‌ دادوه‌ری و کومه‌لگای دیمۆکڕاتیک ده‌کرد.


please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG