Accessibility links

ڕوسیا ڤیتۆی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ناپه‌سند کردنی ڕێفراندۆمی کریمه ده‌کات


ڕوسیا به‌رنوسی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ڤیتۆ کردکه‌ داوای له‌ وڵاتان ده‌کرد ئه‌نجامی ڕاپڕسی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی نه‌ناسن که‌ پرسیار له‌ ده‌نداران ده‌کات ئایا کریمه‌ له‌ ئوکرانیا جیا ببێته‌وه‌ و ببێته‌ به‌شێک له‌ ڕوسیا؟
شه‌ممه‌، ڕوسیا تاکه‌ ئه‌ندام بوو له‌دژی بڕیاره‌که‌ ده‌نگیدا و 13 ئه‌ندامه‌کانی تر ده‌نگیان بۆ دا و چین ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دا و گوتی بڕیاره‌که‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و ئاڵوزبوونی باره‌که‌.
بریاره‌که‌ سه‌ر‌وه‌ری ئوکرانیای دووپات ده‌کرده‌وه‌ به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ که‌ ڕێفراندۆمه‌که‌ هیچ ڕه‌وایی'ئیعتوباری' نییه‌.
ده‌نگ نه‌دانی چین ده‌شێت به‌و مانایه‌ بێت که‌ ڕوسیا هه‌روا دێت له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دوره‌په‌رێزتر ده‌بێت به‌هۆی پشتیوانیکردن له‌ ڕێفراندۆمی کریمه‌.
باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی شکست هێنانی بڕیاره‌که‌"کاتێکی به‌خه‌م و مایه‌ی سرنج پێدانه‌."
باڵوێزی ڕوسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی بڕیاره‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌کانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌.
کریمه‌ دورگه‌یه‌کی زۆربه‌ ڕوس نیژادی ئوکرانیایه‌ و مۆسکۆ ده‌ڵێت مافی خۆیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌ کریمه‌ بپارێزێت.
XS
SM
MD
LG