هاوکاتی هێرشه کیمیاییه‌که‌ی ڕۆژی 16 سێی ساڵی 1988 کرایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، هێزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه بوون
جه‌عفه‌ری حامیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر که ئه‌وکات له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات‌دا بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بووه ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی دیموکرات له چه‌ند شوێنێکی ناوچه‌که‌دا بڵاوبووبوونه‌وه و پاش شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و پاش ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌وسا هێزه‌که‌ی دیموکرات به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش بوون.
جه‌عفه‌ری حامیدی له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌خته‌یدا ده‌ڵێت له چه‌ندڕۆژێک پێش کاره‌ساته‌که و چه‌ند ڕۆژێکیش پاش کاره‌ساته‌که ئه‌و هێزه‌ی دیموکرات بێ نان و ئاو ماونه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی لێی بوون و ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی له‌و هێزه‌ی دیموکرات‌دا بوون گه‌واهده‌ری ڕاسته‌قینه‌ن و ته‌واوی ڕووداوه‌کانی کیمیا بارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیان بینیوه.
به‌ڕێز حامیدی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ورده‌کاری بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی باسده‌کات له‌و ڕۆژه‌دا و ڕۆژانی پاشتریش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: