ده‌مێکه ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر به شوێن زمانێکی خاوێنی کوردی‌دا ده‌گه‌ڕێیت، سه‌ردانی ناوچه‌کانی موکریان و پشده‌ر و ده‌شتی بیتوێن بکه و به وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کرمانجی خوارو ئاشنابه.
زمان پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و بنه‌مای جوانکاری ئه‌و وێنه شیعریانه‌ن که هه‌میشه به زیندویی له هزری خوێنه‌ریاندا ده‌مێننه‌وه.
له وێنه‌یه‌کی شیعریدا کاتێک زمان و موزیک و ئه‌فسانه ئاوێزانی یه‌کدی ده‌بن و ڕۆشنبیری ده‌بێته هاوه‌ڵی وێنه شیعریه‌که و هه‌موویان پێکڕا پرسیاره‌کانی سه‌رده‌م ده‌وروژێنن، ئیدی له‌وێوه شایی و لۆغانی شیعر ده‌ست پێده‌کات.
هه‌موو ئه‌رکێک سه‌ختی خۆی هه‌یه، لای من ئه‌رکی شاعیرێتی و شاعیر بوون ئێجگار سه‌خته. زۆرن ئه‌وانه‌ی شیعر ده‌نوسن، به‌ڵام که‌میان شاعیرن، زۆرن ئه‌وانه‌ی باس له خه‌م و ته‌نیایی ده‌که‌ن به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی خه‌مبار و ته‌نیان، زۆرن ئه‌وانه‌ی باس له عیشق ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی عاشقی ڕاسته‌قینه‌ن.
شیعر هه‌روا به ساده‌یی و سانایی نانوسرێت و داناڕێژرێت، گه‌شتێکه به نێو هزردا، نومایشتکردنێکه له نێو جیهانبینیه نوێیه‌کاندا ،پرسیاره، گله‌یی کردنه له خود، یاری کردنه له‌گه‌ڵ پیرۆزییه‌کاندا و وه‌ک (هیوا قادر) ی شاعیر جارێک گوتبووی قسه کردنه له حه‌رامه‌کان.
به‌نده هه‌موو ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێدان له وێنه شیعریه‌کانی (ته‌نیا موحه‌مه‌د) ده‌یبینم.
گوێم لەزانایەکی ئاینی بوو دەیوت
خـودا تەنها لەدڵدا جێی دەبێتەوە
تۆ کەدڵمت شکاند من بـشتبورم
ئەی چی وڵامی خودا دەدەیتەوە ؟
زیاد له ساڵ و نیوێکه شیعری ته‌نیا ده‌خوێنمه‌وه، زۆرم هێنا و زۆرم برد چۆن بتوانم له یه‌ک دوو دێڕدا ئه‌م شاعیره پێناسه بکه‌م. بۆم سانا نه‌بوو، بۆ؟
ته‌نیا موحه‌مه‌د له وێنه‌یه‌کی شیعریدا تا سه‌ر ئێسقان عاشقه، له وێنه‌یه‌کی تردا یاخیبوویه‌کی سه‌ر سه‌خت، له وێنه‌یه‌کی تردا گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌موو ده‌وروبه‌ری، له ده‌قێکی تری‌دا سه‌یر ده‌که‌یت به زمانی باخچه له‌گه‌ڵ دژ به یه‌که‌کاندا ده‌دوێت.
کەتۆ لێرەنیت
لەناو لەشکرێک ئینسان و ژاوە ژاودا
وا تەنیایی سەرم دەخوا
خۆزگە ڕۆیشتنی تۆ
لەتەواوی شەقـام و کوچەکانی دنیادا
قەدەغە دەکرا
خۆزگە کەدەتویست بڕۆی
زەوی لەژێرپێت
دەبوو بەئاگرو هەنگاوی ڕۆیشتنت دەشکا
کەهەر ڕۆیشتی خۆزگە جارێ دەتبینی
چۆن بەلێرە نەبونت
ئازار‌و خوێن و خەمم لەبەر دەڕوا
گه‌شه کردن لای ته‌نیا موحه‌مه‌د گه‌ڕانێکی بێ وچانه به‌شوێن فۆرم و ته‌کنیکه نوێیه‌کانی ده‌ربڕیندا.
به‌ڵگه نه‌ویسته خوێنه‌ری ڕژد هه‌میشه شاعیره سه‌رکێشه‌کانیان خۆشده‌وێت، له سه‌فه‌ر و هه‌ناسه شیعریه‌کانی ڕاده‌مێنن.
(زۆر بەسادەیی)
ئەزیزم تۆ تەنها خوا نیت
ئەگینا هەموو شتێکی گەورەو جوانیت
ئەو تەنیاییەی ئێستای من
یانی ئەو ئاپۆرا جەماوەریەی کەبەس تۆی تیانیت !
ته‌نیا موحه‌مه‌د له جه‌به‌رووتی گوناهه جوان و پیرۆزه‌کان ناترسێت و سڵ ناکاته‌وه و ملی خۆی ناداته ده‌ست هێڵه سوره‌کان و خه‌یاڵی له پێده‌شته کاکی به کاکیه‌کاندا که‌روێشکه ده‌کات و له‌گه‌ڵ کزه با هه‌ناسه سارده‌کاندا خه‌می خۆی و ته‌نیاییه‌که‌ی شه‌ن و که‌و ده‌کات.
ته‌نیا ده‌ڵێت:
"وەک کورسیەکەی سەرۆک ، گرەنتی هەمیشەیت هەیە لەدڵی مندا"
یان ده‌ڵێت:
"واتان لێ‌کردین بڵێین : لەئێستادا هەڵاتن لەنیشتیمان ئەرکێکی نیشتیمانیە!"
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا ده‌واری خۆی له بناری کێوه‌ڕه‌ش هه‌ڵده‌دات و ته‌نیا موحه‌مه‌دیش گۆزه‌یه‌ک ئاوی قوله‌ی پێیه‌و له ڕانیه‌وه ده‌بێته میوانمان.
به‌ڵێن ساڵح هه‌موو ڕۆژانێکی شه‌ممه به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ( ژیان له فه‌رهه‌نگدا) پێشکه‌ش ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: