Accessibility links

هه‌رێمی کریمیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕیفراندۆم ده‌کرێت


چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێک بدات که‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ داڕێژراوه‌ و داوا له‌ وڵاتان ده‌کات ئه‌نجامه‌کانی ڕیفرادۆمی هه‌رێمی کریمیا په‌سه‌ند نه‌که‌ن.
به‌ر له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ک که‌س له‌ کریمیا ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌رێمه‌که‌یان له‌ لایه‌ن ڕوسیاوه‌ ده‌رده‌بڕن.
یه‌کێک له‌ خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند "پوتین ده‌رچۆ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئاشتی له‌ وڵاتماندا هه‌بێت. کریمیای ئۆکرانیا ئۆکرانیایه‌، کریمیا ڕوسیا نییه‌. له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانتا بگه‌ڕێنه‌وه‌‌ نا بۆ ڕیفراندۆم"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری ڕۆژی هه‌ینی بۆ شه‌ش کاتژمێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ له‌ له‌نده‌ن کۆبۆوه‌ له‌ هه‌وڵێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزییه‌کانی کریمیا به‌ڵام هیج چاره‌سه‌رێک نه‌بوو.
له‌ کاتێکدا له‌ کۆشکی سپی پێشوازی له‌ سه‌رۆکی ئیرله‌ندا کرد سه‌رۆک ئۆباما گوتی " ئێمه‌ به‌رده‌وام هیوا ده‌خوازین چاره‌سه‌رێکی دیپلۆماسی بدۆزینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا هاوڕان نه‌ک ته‌نها له‌ په‌یامه‌که‌یاندا له‌سه‌ر سه‌روه‌ره‌ی ئۆکرانیا به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که‌ ده‌بێت هه‌لو به‌ره‌نجامێک هه‌بێت بۆ سه‌رپێچی کردن له‌و سه‌روه‌رییه".
XS
SM
MD
LG