11 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقدا ڕه‌ت ده‌بێت و هێشتا ڕێبه‌رانی سیاسی ئه‌م وڵاته نه‌یانتوانیوه جێگیریه‌کی سیاسی بێننه ئاراوه.
له ساڵی 2003 به دواوه عێراق ده‌بێته خاکێک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ململانێکانی ناوچه‌که به گشتی و جارێکی تریش له‌پاش ڕزگاربوون له سیسته‌می دیکتاتۆری، کێشه‌ی زیاتر له 1500 ساڵه‌ی شیعه و سوننه باڵ ده‌کێشێته‌وه به‌سه‌ر وڵاتی میسۆپۆتامیادا.
به قه‌باره‌ی قه‌یرانی ئاسایشی، ناکۆکی سیاسی، ئاینزایی، نه‌ژادی له‌م وڵاته‌دا ئاماده‌یی هه‌یه و له‌م یازده ساڵه‌ی ڕابردوودا سه‌رکرده‌کانی عێراق پایته‌خت به پایته‌ختی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهانیش به شوێن چاره‌سه‌ردا گه‌ڕاون، به‌ڵام هێشتاش به‌غدایان نه‌کردۆته ئه‌و پایته‌خته‌ی کۆیان بکاته‌وه و دیالۆگێکی نیشتیمانیانه له پێناو ئاینده‌ی وڵاته‌که‌یاندا بکه‌ن.
جم و جۆڵه‌کانی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان له عێراقدا په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئه‌و سه‌رکرده ئاسایشیانه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به شانازیه‌وه باسیان له سنوردارکردنی ئه‌لقاعیده ده‌کرد، ئێستا نکوڵی ناکه‌ن له تواناییه‌کانی ئه‌لقاعیده و داعش.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
به گشتی حکومه‌ته یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی عێراق و به تایبه‌تیش هه‌ردوو حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر وه‌ک ده‌گوترێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌کانه هێنده حکومه‌تێک نه‌بوون بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ ئاینده.
ناکۆکیه‌کان زۆرن له ناو حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندیشدا، ئێستا ناو ماڵی شیعه په‌رش و بڵاوی پێوه دیاره، کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی سوننه خراپتر، ناته‌بایی له‌ناو ماڵی کوردیش‌دا هه‌یه و بێ له‌وه‌ش کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدادا سه‌ر له ترۆپک ده‌سون، به‌غدا قێزه‌ون ترین کارتی فشاری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی خودموختاری کورد له عێراق به‌کارهێناوه له‌ڕێی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه.
ئایا له پاش یازده ساڵ ئه‌و عێراقه‌ی به عێراقی نوێ ناودێر ده‌کرا، توانیویه‌تی متمانه‌ی خه‌ڵکی خۆی به‌ده‌ست بێنێت؟
پاش 12 ساڵ له خودموختاری کورد له عێراقدا سیسته‌می دیکتاتۆری داده‌ڕمێت، به‌ڵام ئایا کورد له‌م عێراقه نوێیه‌دا چی به‌ده‌ستهێنا؟ یان ئایا ده‌ستکه‌وته‌کانی پێشووی که‌م بوونه‌وه؟
پرسیار گه‌لێکی تریش به‌ڵێن ساڵح له‌م به‌رنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا له‌گه‌ڵ میوانی به‌رنامه‌که‌یدا ده‌یخاته به‌ر باس.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: