ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ ده‌ڵێت ڕووسیا دووچاری به‌رئه‌نجامێـکی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌روا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ی له ئۆکرانیا به‌رده‌وام بـبێت.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکیدا بۆ په‌رله‌مان، خانم مێرکڵ به یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی گوت دیپـلۆماسیـیه‌ت تاکه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که‌یه.
به‌ڵام گوتی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ئاماده‌کاریـیان کردووه بۆ سڕکردنی حسابی بانکی و سنووردارکردنی پـێدانی ڤیزا ئه‌گه‌ر هاتوو و ڕووسیا ڕه‌تی بکاته‌وه به‌شـداری له دانوسـتاندنێـکدا بکات که ئه‌نجامی لێبکه‌وێته‌وه.
گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه کاریگه‌ریـیان نه‌بوو، ئه‌وا ڕێوشوێنی دیکه ڕه‌نگه له داهاتوودا بگیرێنه‌به‌ر، تاوه‌کو بۆ ڕووسیا ڕوون ده‌بێته‌وه که‌وا زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری ده‌کات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ی ئێسـتای به‌رده‌وام بـبێت.
مێرکڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد که یه‌کپارچه‌یی خاکی ئۆکرانیا جێی وتووێژ نیـیه، وه ئه‌و هێزانه‌شی ڕووسیا له هه‌رێمی کریمه بڵاویکردوونه‌ته‌وه پـێشـێلیـیه‌کی ڕوون و ئاشـکرای یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه.