چه‌کدارانی غه‌ززه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ده‌سـتیانکرده‌وه به هه‌ڵـدانی ڕۆکێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل و له نزیـک دوو شاری گه‌وره‌ی که‌وتنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری ڕۆکێتیان هه‌ڵدا که له‌وه‌تای شه‌ڕی هه‌شت ڕۆژه‌ی نێوان ئیسرائیل و میلیتانه‌کاندا له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2012 هێرشی له‌و شێوه‌یه نه‌کراوه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی ڕۆکێته‌کانی ئه‌مڕۆ، زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی له شـاره‌کانی ئاشـکه‌لۆن و ئاشدۆدی باشوری ئیسرائیل لێدران و پاشان ڕۆکێته‌کان له چۆڵه‌وانی که‌وتنه‌وه، به‌ڵام گه‌یشتبوونه ناوچه‌ی دورتر به به‌راود به‌و ڕۆکێتانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵدران.
چه‌کدارانی غه‌ززه گوتیان ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانیان کاردانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن ئازراندن و پـێشـێلکاریـیه‌کانی ئاگربه‌ست له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له‌وانه هێرشێـکی ئاسمانی زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه که بووه مایه‌ی کوژرانی 3 چه‌کداری جیهانی ئیسلامی.
له هێرشه‌کانی چوارشه‌ممه چه‌کدارانی غه‌ززه له ماوه‌ی 2 کاژمێردا 40 ڕۆکێتیان گرته ئیسرائیل. ئیسرائیلیش ده‌سـتبه‌جێ ده‌یان هێرشی ئاسمانی له دژی چه‌کدارانی غه‌ززه ئه‌نجام دا.
ئه‌م هێرشه ڕۆکێتیانه له کاتێـکدایه که سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌کات. کامیرۆن لای خۆیه‌وه هێرشه‌کانی سه‌رزه‌نشتکرد.