ده‌ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕه‌ت ده‌بێت که له شاری قامیشلوه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌یان که‌سی تیادا کوژران و بریندار بوون.
شێرزاد ئێزدی، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی ساڵی 2004 سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی له سوریا له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له سوریا ده‌ستیپێکردووه، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئێستا شۆڕشی گه‌لانی سوریایان وه‌رچه‌رخاندووه بۆ شه‌ڕی ئاینزایی.
به‌ڕێز ئێزدی ده‌ڵێت یه‌که‌م لایه‌ن به‌ره‌نگاری ڕژێمی به‌عس بووه‌وه له سوریا و به شێوازی ڕاپه‌ڕین کوردی سوریا بوو که له شاری قامیشلو ده‌ستیان پێ‌کرد.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێت ئێستاش ئه‌و نمونه‌یه‌ی کورد له سوریادا له‌ڕێی ڕێکخستنی کا‌روباره‌کانیانه‌وه و پێکهێنانی کانتۆنه‌کانه‌وه هێناویه‌ته ئاراوه سودێکی زۆری ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که.
به‌لێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شێرزاد ئێزدی، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: