نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاگاهی ده‌دات له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا و ده‌ڵێت بۆته مه‌یدانی سه‌ره‌کی تێرۆریستان له جیهاندا و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌شێت ڕۆژئاواش بگرێته‌وه.
له میانه‌ی وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یدا له کۆنفرانسی دژه تێرۆریزمدا له به‌غدا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای له وڵاتانی ناوچه‌که کردووه ئاڵ و گۆڕی زانیاریه‌کان بکه‌ن و تێرۆریستان ده‌ستگیر بکرێن و هه‌روه‌هاش ئه‌و مه‌لایانه له فه‌توا دان ڕابگیرێن که هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن.
تێرۆریزم بۆته دۆسێیه‌کی جیهانی و سنوره جوگرافیاییه‌کانی په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا کاریگه‌رییه‌کانیشی ده‌گاته ئه‌وروپا و پایته‌خته‌کانی جیهانیش.
شه‌ڕی ناوخۆی سوریا پێ ده‌نێته‌وه چواره‌م ساڵیه‌وه و به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 140 هه‌زار که‌س کوژراون و نزیکه‌ی دوو ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار که‌سیش ئاواره‌ی شانشینی ئوردون و لوبنان و تورکیا و میسر و عێراقیش بوون، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی شه‌ش ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار که‌سیش وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی پێکردووه له‌ناو وڵاته‌که‌دا ئاواره‌ن.