ژماره‌یه‌ک خۆکوژ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هوتێل هه‌دایای ناوه‌ندی شـاری قامیشلو و له ئاکامدا 7 که‌سی سیڤیل کوژراون که چواریان ژن بوون و یه‌کێـکیان به ناوی (هه‌ڵه‌بجه)یه که کچی شاعیر و نووسه‌ر ته‌ها خه‌لیله.
ئاسایشی کوردی له شاره‌که به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرده‌وه و گوتی هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هوتێڵه که له ئێسـتادا بۆ ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی به‌کارده‌هێنرێت. گوتیشی هێرشبه‌ره‌کان میسری و تونسی و سعودی بوون.
به‌پـێی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردسـتان هێرشبه‌ره‌کان چواریان خۆکوژ بوون و یه‌کێـکیان ژن بووه. 3 هێرشبه‌ریش له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به داعش به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ده‌خیلی شه‌ممۆ و لوقمان ئه‌حمه‌د له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له جوان محه‌مه‌د به‌رپـرس له قامیشلو و چالاکوان خاتوو نارین و ڕۆژنامه‌وان هۆگر ئیبراهیم کردووه.