کاربه‌ده‌سـتانی مالیزیا ده‌ڵێن هێشـتا هێچ ئاسه‌وارێـکی ئه‌و فڕۆکه‌یه دیار نیـیه که‌وا بۆ سێ ڕۆژه بێ سه‌روشوێنه به 239 که‌سه‌وه.
ئه‌زهه‌رودین عه‌بدول ڕه‌حمان سه‌رۆکی گه‌شته ئاسمانیـیه سیڤیلیـیه‌کانی مالیزیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌و تیمانه‌ی به‌رپـرسیارێتی گه‌ڕان به دوای ئه‌و فڕۆکه‌یه‌یان له ئه‌ستۆگرتووه، هه‌تا ئێسـتا تاکه پارچه‌یه‌کی فڕۆکه‌که‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه که له جۆری بۆینگی 777 و له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه له‌سه‌ر سکرینه‌کانی ڕادار دیار نه‌ماوه، واته یه‌ک کاژمێر پاش ئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی کوالالمپـوره‌وه به‌ره‌و به‌یژینی پایته‌ختی چین هه‌ستابوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن هێشـتاش هۆکاری دیارنه‌مانی فڕۆکه‌که‌یان بۆ ئاشـکرا نه‌بووه یان چی له ناویدا ڕوویدابوو. مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕفاندنی فڕۆکه‌که یان خراپـی که‌ش‌وهه‌وا به هۆکاری ڕووداوه‌که به دور نازانن.
ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری که‌شتی و فڕۆکه له هه‌شت وڵاته‌وه به‌رده‌وامن له گه‌ڕانیان به دوای فڕۆکه‌که‌دا.