کاربه‌ده‌ستێکی باڵای له‌شکری ئێران ڕه‌خنه‌ی گرتووه له به‌رپرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا له‌به‌ر دیداری له‌گه‌ڵ چالاکوانانی ژن له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێران.
ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی فارس له زاری جه‌نه‌راڵ مه‌سعود جه‌زایه‌ری جێگری سه‌رکرده‌ی گشت هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران ڕایگه‌یاند که گوتویه‌تی دیداری کاترین ئه‌شتن له گه‌ڵ چالاکوانه‌کانی به‌هۆی ئاڵۆزی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 تاوانکارناسرابون "ده‌ستێوه‌ردان" ده‌کاروباری ناوخۆی ئێرانه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌رزیه ئه‌فخه‌م ده‌ڵێت ئێران به فه‌رمی نارازی بونی ده‌ربڕیوه بۆ باڵوێزخانه‌ی ئه‌وستریا'نه‌مسا' له تاران که دیداره‌که‌ی ڕێکخستبو نێوان ئه‌شتن و چالاکوانه‌کان که یه‌کێکیان نه‌رگس محه‌ممه‌دیه.
له‌وه‌تای شه‌ممه، ئه‌شتن له ئێرانه به یه‌که‌م سه‌ردانی مێژوویی بۆ ئه‌م وڵاته. تائێستا، ئه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی باڵای حکومه‌ت کۆبۆته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بابه‌ت وه‌ک به‌رنامه‌ی ناو‌کی تاران له‌پاش ئه‌وه‌ی ساڵی پار ئێران و شه‌ش هێزه‌کانی جیهان گه‌یشتنه ڕێککه‌وتنێکی کاتی.