Accessibility links

سورەیا فەلاح: دایە مونیر و چەندین ژنانی تر لە کالیفۆرنیا لە رۆژی ژناندا خەڵات دەکرێن


Munir Nahid
Munir Nahid
ئەگەر هەموو ساڵەکەش لە یادمان بچێتەوە بەلای کەم رۆژێک لە ساڵێکدا دانراوە بۆ ستایش و رێزگرتن لەو ژن و خانمانەی کە بەشێکی زۆری ئەم جیهانە لە ئەستۆیاندایە بە خەبات و تێکۆشان و شەونەخۆنیەکانیان.
دایە مونیر وە یاخود خانم مونیر ناهید کە دایکی دوو گیان بەختوێ لاو، ئەحسەن و شهریار ناهیدە، نەک هەر لە ناو کۆمەڵگای کوردی بەڵکۆ لە نێو سەرانسەری ئێرانیەکاندا لە ئەمەریکادا ناسراو و ناوبانگە، جارێکی تریش لە لایەن کۆمەڵگاکانەوە خەڵات دەکرێت.
سورەیا فەڵاح چالاکی کاروباری ژنان لە باشوری کالیفۆرنیا لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێت " ئێمە وەکو هەموو سالڵێک لە باشوری کالیفۆرنیا بەرنامەمان هەیە بۆرێزلێنان و ستایشکردن لەو خامانەی کاروباریان کردووە و لەناو کۆمەڵگاێ ئێرانیەکاندا ناوبانگن و وە بە تاێبەت داێکی ئەو کەسانەی کە لە چەند ساڵانی رابوردوودا پاش گۆڕانکاریەکاندا لە ئێران گیانی خۆیان بەخت کردووە. سورەیا خانم دەڵێت یەکێک لەوانەی خەڵات کراوە " دایە مونیرەیە " داێکی دوو کورە کە لە سەرەتاێ شوڕشدا لە لایەن رژێمی کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دران و دەشڵێت ئەوان بێ ئەوەی لەم رێزلێنان ئاگادار بن بۆ ئەم بەرنامە بانگ‌ێشت کراوون.
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:25 0:00
Direct link
Munir Nahid
Munir Nahid
XS
SM
MD
LG