وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگاهیداوه که ده‌شێت کۆریای باکور تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ناو‌کی یان موشه‌کی دوور هاوێژ بکات، پاش ئه‌و ژماره تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی له سه‌ر موشه‌کی کورت هاوێژ کردونی.
سیئۆل ئه‌و تاقیکردنه‌وه موشه‌کیانه‌ی به ڕه‌فتاری وروژێنه‌رانه ناودێرکردووه.
کیم کوان جین، وه‌زیری به‌رگری کۆریای باشور به لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی گوتووه هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش له بارێکی ئاگاهیدان و شیانی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی دوور هاوێژ و تاقیکردنه‌وه‌ی ناوکیش به دوور نازانن له‌لایه‌ن پیۆنگ یانگه‌وه.
له‌وه‌تای ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه کۆریای باکور به‌لانی که‌م 11 موشه‌کی کورت هاوێژی ته‌قاندووه بۆ ناو ئۆقیانوس به ئاڕاسته‌ی که‌ناری ڕۆژهه‌لاتی وڵاته‌که‌دا. ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌ش وه‌ک وه‌ڵامێک بینراوه به‌رامبه‌ر مانۆڕی له‌شکریی ئه‌مریکا و کۆریای باشور.
ده‌مڕاستی له‌شکری کۆریای باکور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتوویه‌تی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه شتێکی ئاسایین و ڕه‌وان و ده‌شڵێت به مه‌به‌ستی داکۆکی له خۆکردنه. له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی نێوه‌ندی هه‌واڵی کۆریای باکور ئه‌م ده‌مڕاسته له‌شکرییه نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وه موشه‌کیانه بووبنه مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پشێویه‌کان.