کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌غدای پایته‌ختیان هه‌ژاند و بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 17 که‌س و برینداربوونی به‌لایه‌نی که‌م 35 که‌سی تر.
کاربه‌ده‌ستان گو‌تویانه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه به ڕێگه‌ی ئوتۆمبیلی بۆمبرێژکراو ئه‌مڕۆ چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی له به‌غدای پایته‌خت کرده ئامانج که یه‌کێکیان له گه‌ڕه‌کی که‌راده بوو و بووه مایه‌ی کوژرانی به‌لایه‌ن که‌م 3 که‌س. جگه له که‌راده، گه‌ڕه‌که‌کانی به زۆرینه‌ی شیعه له شه‌عب و شوعله‌ش کرانه ئامانج.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێچ که‌سێك تا ئیستا به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی ئه‌م هێڕشانه ده‌رنه‌بڕێوه ، به‌ڵام عێراق له‌م دواییه‌دا زیادبوونی ڕێژه‌ی تووند‌و تیژی به خۆه دیوه که له‌وه‌تای ساڵی پاره‌وه ده‌ستیپێکردووه و به هه‌ره خراپترین ئاستی له‌وه‌تای ساڵی 2008 وه داده‌نرێت.