دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا هه‌موو چالاکیـیه‌کانی ڕێـکخراوی حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی له وڵات قه‌ده‌غه‌بکرێن.
بڕیاره‌که ڕۆژی سێشه‌ممه درا و به‌مه‌ش ئۆفیسه‌کانی حه‌ماس له میسر داده‌خرێن.
حه‌ماس ڕێـکخراوێـکی نزیکی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه که حکومه‌تی ئێسـتای میسر به کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرست ناودێریکردووه و که‌وتووه‌ته سه‌رکوتکردنی له‌وه‌تای له مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردووه محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه.
مورسی که ئه‌ندامێـکی ئیخوانه له ئێسـتادا له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تێـک دادگایی ده‌کرێت، له‌وانه هاوکاریکردنی حه‌ماس. مورسی تۆمه‌ته‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت هێشـتا ئه‌و سه‌رۆکی شه‌رعی وڵاته.
گوته‌بێژێـکی حه‌ماس بڕیاره‌که‌ی دادگای سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی زیان به مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌گه‌یه‌نێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا حه‌ماس به ڕێـکخراوێـکی تێرۆرست ناودێری ده‌که‌ن.