3 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ستیان له پۆسته‌کانیان کێشاوه‌ته‌وه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر شێوازی کارکردنی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌یان و هه‌روه‌هاش سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان.
ئیقبال سه‌فه‌ری، یه‌کێکه له ئه‌ندامه ده‌ست له‌کار کێشاوه‌کان و له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت هه‌ر ته‌نها ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا نه‌کێشاوه‌ته‌وه به‌ڵکو له ئه‌ندامێتی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش.
به‌ڕێز سه‌فه‌ری ده‌ڵێت له کاری سیاسی‌دا وه‌هایه کاتێک په‌سه‌ندکراوت هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت کاری پێبکرێت به‌ڵام له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نییه و کاتێک له نێو ده‌فته‌ری سیاسی‌دا سه‌نترالیزم دروست ده‌بێت ده‌رفه‌تت بۆ ناهێڵێته‌وه بۆ ڕیفۆرم و بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و بۆ نوێخوازی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئیقبال سه‌فه‌ری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه جارێکی تر کاری حیزبایرتی بکات وه‌ک ده‌ڵێت چونکه پێویسته کۆمه‌ڵێک کۆسپی گه‌وره هه‌ن ده‌بێت نه‌هێڵدرێن که ده‌یان ساڵه وه‌ک ده‌ڵێت به‌رۆکی حیزبی گرتووه و وه‌هاشی کردووه به‌رژه‌وه‌ندی کوردی له‌به‌رچاو نه‌گرێت و له تارانه‌وه بڕوانێته کوردستان وه‌ک له‌وه‌ی له کوردستانه‌وه بڕوانێته تاران.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: