پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دادگایه‌ک له ئیسلام ئابادی پایته‌خت و له ئاکامدا 11 که‌س کوژراون که دوو دادوه‌ر و چه‌ند پارێزه‌رێـکیان له نێودایه.
پـۆلیس ده‌شڵێت له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 که‌سیش برینداربوون و زۆربه‌یان گه‌نجی پارێزه‌رن.
سه‌ندیکای پارێزه‌رانی پاکسـتان مانگرتنێـکی گشـتی له سه‌رانسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌سـتی دربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی له دژی ئه‌و دادگایه کرابوو.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کانی پـۆلیس، سه‌ره‌تا به لایه‌نی که‌م 2 له هێرشبه‌ره‌کان بۆمبی نارنجۆکیـیان گرتووه‌ته نێو قه‌رباڵغیـیه‌کی ناو دادگاکه و پاشـان ده‌سـتیانکردووه به ته‌قه‌کردن به نێو خه‌ڵکه‌که‌دا و دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هاوکاتی ئه‌م ڕووداوه‌ی ئیسلام ئاباد، له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانیش بۆمبێـک له ناوچه‌ی سادۆخێڵی هه‌رێمی خه‌یبه‌ری خێڵه‌کی پـڕکێشه ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 سه‌رباز و برینداربوونی 4 سه‌ربازی دیکه.
گوته‌بێژی کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری که‌م ناسراو ( ئه‌حرار ولهند) ، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا له کۆمه‌ڵی ته‌حریکی تاڵیبانی پاکسـتان جودابووه‌ته‌وه، به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئیسلام ئاباد ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه‌یه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاڵیبانی پاکسـتان ڕایگه‌یاند که‌وا بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ پابه‌ندی ئاگربه‌ستێـک ده‌بێت تاوه‌کو ڕێ خۆشبـبێت له به‌رده‌م سازکردنی وتووێژه‌کانی ئاشـتی.