وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ باس له پێشێلکاریه‌کان ده‌کات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش نکوڵی له زانیاریه‌کانی ناو ڕاپۆرته‌که ده‌کات و له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به به‌ره‌وپێشچونه‌کانی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات له هه‌رێمه‌که‌دا.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین چاودێری سیاسی ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه نوسراوه و سه‌رچاوه‌کانیشی میدیای سه‌ربه‌خۆ و ڕیکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ و ڕیکخراوه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌هاش ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی باڵای مافی مرۆڤه له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک جێی ڕه‌تکردنه‌وه نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین که پێشتر له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا و له کونسڵخانه‌ی ئه‌مریکاش پۆستی جیا جیای هه‌بووه ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته به‌رچاوڕوونیه‌کی زۆر باشه بۆ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا کاری له‌سه‌ر بکه‌ن وه ده‌شڵێت ئه‌م ڕاپۆرته به هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌کانی ئه‌مریکایه که ده‌یه‌وێت چی به هه‌رێمی کوردستان بڵێت.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین ده‌ڵێت له‌م ڕاپۆرته‌دا به هه‌رێم گوتراوه ئه‌مه گرفته‌کانتانه و کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌م ڕاپۆرته کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری هه‌رێم ده‌بێت له ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: