وا نزیکه‌ی 3 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیشتاش ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدایه و شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که ده‌کات.
به پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌کانی وه‌ک میسر و لیبیا و یه‌مه‌نیش کاتێک به‌هاری عه‌ره‌ب گه‌یشته ئه‌و وڵاتانه ڕژێمه‌کانیان یه‌ک به دوای یه‌ک ڕوخان، سوریا هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ندێک له چاودێریش له‌وبڕو‌ایه‌دان وه‌رچه‌رخانه‌کان له قه‌یرانی سوریادا هۆکاره بۆ درێژبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا هاوڕایه و ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئێستا قه‌یرانی سوریا بۆته دۆسێیه‌کی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش به شێوه‌یه‌ک که بڕیار له ده‌ستی ڕژێمی سوریا و ئۆپزسیۆنی سوریاشدا نه‌ماوه که بتوانن کۆتایی به قه‌یرانی سوریا بێنن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی وه‌ک داعش و نوسره و ڕێکخراوه‌کانی تری سه‌ر به ئه‌لقاعیده وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دڕێژه کێشانی قه‌یرانی سوریا، به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت بوونی ئه‌و ڕێکخراوانه یانی ده‌ستی ڕژێمی سوریا وه‌ک ده‌ڵیت له پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه سوریا شوێنی داڵده‌دانی تێرۆریستان بووه و له‌وێوه ده‌نێردران بۆ عێراق و بۆ شوێنه‌کانی تریش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: