ژماره‌یه‌ک له خانمانی چالاکوانی ڕۆژهه‌ڵات له کۆاتاییه‌کانی مانگی هه‌شتی ڕابردوودا ده‌ستیان کرد به که‌مپه‌ینێکی تایبه‌ت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان.
وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی که‌مپینه‌که‌دا هاتووه" ئامانجی کەمپەین ئەوە بوو کە هەر نەبێ بەشێکی بچووک لە پێداویستییەکانی ئەم ژنانە دابین بکرێت و خەمی تەندروستیی ژنانی ناو کەمپەکان هۆکارێکی دیکەی رێکخستنی ئەم کەمپەیەنە بوو".
ڕۆژی 27 ی مانگی دوو کۆتایی به که‌مپینه‌که هێنرا.
شلێر باپیری نوسه‌ر و چالاکوان یه‌کێکه له ڕێکخه‌رانی که‌مپینه‌که و ده‌ڵێت هه‌ر چوار ئه‌ندامی ڕێکخه‌ری که‌مپینه‌که بیرمان له شێوازیکی تری کارکردن کرده‌وه بۆ که‌مپینه‌که‌مان تا بتوانین کۆمه‌ک و یارمه‌تی و پشتیوانیه‌کی زیاتر به تایبه‌تی بۆ خانمانی ئاواره‌ی ڕۆژئاوا به‌ده‌ست بێنین.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، شلێر باپیری ده‌ڵێت وێڕای که‌می هاوکاریه‌کان بۆ که‌مپینه‌که به‌ڵام ئاسته‌نگی تریش هه‌بوون له‌وانه ڕووماڵ نه‌کردنی ئه‌م که‌مپینه له‌لایه‌ن میدیاوه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی یه‌که‌مین جاره له میژووی هاوکاریه‌کاندا له ئۆردوگاکانی په‌نابه‌راندا کۆمه‌ک و هاوکاری تایبه‌ت به خانمان بکرێت و ده‌شڵێت هیواداره ڕێکخراوه سیڤیڵیه‌کان و ڕیکخراوه‌کانی تایبه‌ت به خانمان زیاتر ئاوڕ له خانمانی ناو ئۆردوگاکانی په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژئاوا بده‌نه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
بەیاننامەی کۆتایی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ژنانی رۆژئاوا
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
هەروەک دەزانن لە ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەوکاتەی کە شۆڕش لە سوریا دەستی پێ‌کرد و دواتر شەڕی ناوخۆیی لێکەوتەوە، هاونیشتمانانی ئەو پارچەیەی کوردستان کەوتنە دۆخیکی مەترسیدار و بۆ پاراستنی گیانیان بەشێکیان بە ناچاری ڕوویان لە پارچەی ئازادکراوی کوردستان کرد.
دوای ئەوەی ئەم ئاوارانە لە کەمپەکاندا نێشتەجێ بوون، ئێمە کۆمەڵێک چالاکی ژن هەستمان کرد لە ناو ئەم ئاوارەنەشدا باری قورسی ژیان لەسەر شانی ژنانە، بۆیە ئێمە لە ٢٣/٨/٢٠١٣، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی تایبەت بە ژنانی رۆژئاوامان راگەیاند.
ئامانجی کەمپەین ئەوە بوو کە هەر نەبێ بەشێکی بچووک لە پێداویستییەکانی ئەم ژنانە دابین بکرێت و خەمی تەندروستیی ژنانی ناو کەمپەکان هۆکارێکی دیکەی رێکخستنی ئەم کەمپەیەنە بوو.
لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری تایبەت بە ژنانی رۆژئاوا، لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە تا ئەمرۆ لە زۆر کەناڵی جیاوازەوە لەوانە (حیسابی بانکی، لاپەرەیەکی تایبەت لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک و هەروەها لە رێگەی ژمارە تەلەفونەوە) هاوولاتیانمان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری ئاگادار کردەوە.
هەر چەندە خەمخۆران بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کەم بوون، بەلام لە هەوڵدان نەکەوتین و بەردەوام بووین تا توانیمان هەندێک لە پێداویستی تایبەت بە ژنان بۆ هەموو ژنانی یەکێک لە کەمپەکان کە کەمپی "قوشتەپە"یە دابین بکەین.
بە پێویستی دەزانین سپاسی ئەو لایەن و کەسانە بکەین کە لەم کەمپینەدا زۆرترین هاوکارییان کردووین ، بەتایبەت یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کە پشتیوانی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی کاری کەمپینەکە بوو.
لە کۆتاییدا داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت رێکخراوەکانی ژنان دەکەین، زیاتر ئاوڕ لە ژنان لە کەمپەکاندا بدەنەوە.
لەگەڵ رێزماندا
بەرێوەبەرانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ژنانی رۆژئاوا
٢٧/٢/٢٠١٤