سیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین که ئه‌ندامی هه‌ردوو کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه و هێزه چه‌کداره‌کانه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا داوای له کۆنگرس کرد به مه‌سه‌له‌ی فرۆشـتنی 24 هه‌لیکۆپـته‌ری جۆری ئه‌پاچی به عێراق بچێته‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن عێراق گرێبه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆرکردووه بۆ کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به به‌های 195 دۆلار.
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه له تاران ، هه‌رچه‌نده نکوڵی کرد له‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق گرێبه‌سـتێـکی له‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆرکردبێت، به‌ڵام گوتی عێراق وڵاتێـکی ئازاده و خۆی گه‌وره‌ی خۆیه‌تی.
جێنێفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌پـێی بڕیاری 1747 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر چه‌کێـک له ئێرانه‌وه بۆ وڵاتێـکی دیکه بڕوات قه‌ده‌غه‌یه.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سیاسه‌تی پڕچه‌ککردن له عێراق ته‌م‌ومژاویـیه و به شێوه‌یه‌کی نادورست له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه پـیاده ده‌کرێت.