عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا پـرۆژه یاسایه‌کی مۆرکرد که ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌ت به‌سه‌ر سیسته‌می دادوه‌ری وڵاته‌که‌ی زیاده‌کات. به‌ڕێز گول ڕووبه‌ڕووی داواکاریـیه‌کی زۆر بووه‌وه بۆ ڤیتۆکردنی پـرۆژه یاساکه، به‌ڵام ته‌نها نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی تورکیا گرتوویه‌ته‌به‌ر. دوریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌رۆک گول هه‌وڵ ده‌دات خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لابدات.
ده‌قی ڕاپـۆرته‌که
سه‌رۆکی تورکیا ئه‌و داواکاریـیانه‌ی پـشـتگوێ خست که تیایدا داوای لێـکرابوو ڤیتۆی پـرۆژه یاسایه‌ک بکات که وه‌ها ده‌کات حکومه‌ت کۆنترۆڵی زیاتری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادا هه‌بێت. یاساکه له‌سه‌ر ئاسـتێـکی فراوان ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا و ده‌ڵێن کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له تورکیا ده‌بێت. یاساکه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی داد به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه زیاده‌کات که هه‌ڵده‌سـتێت به ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌ندامانی دادی وڵاته‌وه.
سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول به‌خۆی گوتی یاساکه ده‌سـتوری تورکیا پـێشێل ده‌کات. به‌ڵام به‌ر له بڕیاره‌که‌ی په‌یامنێرانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی هه‌رچ ڤیتۆیه‌ک به سانایی ده‌توانرێت له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پـوچه‌ڵبکرێته‌وه. سۆلی ئۆزه‌ل شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ها‌به‌رتورک ده‌ڵێت هێشـتا پـێویسته سه‌رۆک قسه‌ی تیادا بکات.
سۆلی ئۆزه‌ل:
" ئه‌و ده‌توانێت بڵێت پـۆستێـکی فه‌خری و سمبوڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆکی وڵاته، وه به بۆچوونی من له ئێسـتادا ده‌سـتدرێژیـیه‌کی ته‌واو ده‌بینین ده‌کرێته سه‌ر سیسته‌می ده‌وڵه‌تی تورکیا و پێ ناچێت سه‌رۆک کۆمار به ده‌نگ نێگه‌رانیـیه‌کانی خه‌ڵکیـیه‌وه بچێت."
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه به‌ڕێز گول پـرۆژه یاسایه‌کی مۆرکرد که ده‌سه‌ڵاته‌کانی چاودێریکردنی ئنته‌رنێت له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه زیاترده‌کات. به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و حکومه‌تی قایل کردووه چاکسـازی له‌و به‌ندانه‌ی یاساکه‌دا بکه‌ن که مشـتومڕی زۆریان له‌سه‌ره.
سه‌رۆک گول هه‌رچه‌نده نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت له‌باره‌ی ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی وڵاته‌که گرتوویه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌و یه‌کێـکه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌روه‌ها که‌سێـکی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان بووه.
ئاسڵی ئایدن تاشباش نووسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی میلـله‌یه‌تی تورکی ده‌ڵێت به‌ڕێز گول به وریایانه‌وه مامه‌ڵه ده‌کات تاوه‌کو خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆک وه‌زیر لابدات.
ئاسڵی ئایدن :
" گول کۆنترۆڵی پارته‌که‌ی ناکات و ئه‌گه‌ر ئێسـتا بێت و ڕووبه‌ڕووی ئه‌ردۆغان بـبێته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر کۆتایی به کاره سیاسیـیه‌که‌ی بهێنێت. سه‌رۆک وه‌زیر شه‌ڕکه‌رێـکی سه‌رسه‌ختی شه‌قامه، به‌ڵام سه‌رۆک گول وه‌ها نیـیه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیر له ڕوودا دانامێنێت له به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له میدیادا و به هه‌مان شێوه‌ش له ماشێنی پارته سیاسیـیه‌که‌ی له هێرشکردنه سه‌ر سه‌رۆک گول ئه‌گه‌ر بێت و به ئاشـکرایی ڕووبه‌ڕووی بـبێته‌وه."
له مانگی هه‌شت گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی گول ته‌واو ده‌بێت و به دوری نازانێت جارێـکی دیکه خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکاته‌وه. چاودێران ده‌ڵێن ڕه‌نگه چاویشی له‌وه ببێت که جارێـکی دیکه بـبێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیر، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرا.
سۆلی ئۆزه‌ل شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له ئێسـتاوه پـشـتیوانی جه‌ماوه‌ری له عه‌بدوڵڵا گول که‌مبووه‌ته‌وه.
سۆلی ئۆزه‌ل:
" ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن ئاسـتی جه‌ماوه‌ری گول به ڕێژه‌ی 10 بۆ 17 له سه‌د دابه‌زیوه. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه خه‌ڵـکی سه‌رکرده‌یان ده‌وێت و خه‌سه‌ڵه‌تی سه‌رکرده‌ش له سه‌رۆکدا نابینرێت."
به‌ڵام شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن عه‌بدوڵڵا گول وه‌ها ده‌بینێت ئاینده سیاسیـیه‌که‌ی به پـێگه‌ی له پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا گرێ درابێت، وه به لایه‌وه گرنگه وه‌ک ناپاکێـک له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی لێی نه‌ڕوانرێت.
وتارنووس ئاسڵی ئایدن تاشباش ده‌ڵێت سه‌رۆک سه‌یری هه‌ڵبژاردنه خۆجێـیه‌کانی مانگی داهاتوو ده‌کات، که سه‌رۆک وه‌زیر ڕایگه‌یاندووه وه‌ک ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی ده‌بێت به‌سه‌ر حوکمڕانیـیه‌که‌یدا.
ئاسڵی ئایدن :
" ئه‌گه‌ر ئه‌و له کۆتایی مانگی سێ ئه‌نجامێـکی باشی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌وا له شه‌ڕکردن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئاکه‌په ده‌نگی که‌می هێنا، ئه‌وا به‌ڵی ئه‌و کاته داواکاری زیاتر له گول ده‌کرێت تاوه‌کو بێته ناو مه‌سه‌له‌که‌وه و ڕۆڵێـکی ناوبژێوانی بـبینێت و ڕه‌نگه به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی گه‌وره‌تری بکه‌وێته سه‌رشـان. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه خۆجه‌یـیه‌کان ده‌وه‌ستن."
شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسی سه‌رۆکی به جاڵجاڵۆکه‌یه‌ک ناودێرکرد که چاوه‌ڕێ ده‌کات نێچیره‌که‌ی بێته به‌رده‌می وه‌ک له‌وه‌ی به دوایدا ڕابکات. گول زۆر جار دان به‌وه‌دا ده‌نێت کاریزمای ئه‌ردۆغانی نیـیه، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن ئه‌و کاریزمایه‌ی نیـیه‌تی ده‌توانێت به ژیری سیاسی قه‌ربووی بکاته‌وه.