چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن ئۆتۆمبێلێکی به بۆمب چێنراو له نزیک نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه له باکوری ڕۆژئاوای سوریا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێشتا ئاشکرا نییه زیانه گیانیه‌کان له کوژراو و بریندار چه‌ندن له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.
چالکوانان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌ی ئه‌تمه ڕوویداوه له نزیک سنوری تورکیاوه بووه. ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریادایه که ده‌یانه‌وێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بڕوخێنن.
هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕای ده‌نگ بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد تایبه‌ت به قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا له هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانی سوریا کراوه ده‌سبه‌جێ ڕێگه بده‌ن به گه‌یاندنی کۆمه‌که بنچینه‌ییه‌کان بۆ به ملیۆنان خه‌ڵکی سوریایی که پێویستییان به یارمه‌تی به په‌له هه‌یه.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کۆمه‌که مرۆڤایه‌تیه‌کان شتێکه هیچ وتووێژێک هه‌ڵناگرێت و ده‌بێت ڕێگه‌پێدراوبێت وه‌ک له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاتووه.